ZNA-هەولێر سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی هەوڵەکانیان بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکات و دەڵێت، لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، بۆیە دەبێت پشت بە کشتوکاڵ ببەستین، ئەگەر پەرەش بەو کەرتە بدەین، مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراکی هەرێمی کوردستان نابێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڤیدیۆیەکی 12 خولەکیدا نیگەرانیی جووتیاران بۆ ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بەتایبەت میوە بۆ وڵاتانی دەرەوە دەخاتەڕوو. دەڵێت: جەخت لە یارمەتیدانی جووتیاران دەکەینەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات کە پێویستە وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی کشتوکاڵیدا بکرێت کە ئەوەش وادەکات هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنێت، وەک چۆن کشتوکاڵ لە هەر وڵاتێک "بنەمای دروستکردنی ئابوورییەکی بەهێزە."
لەبارەی هەناردەکردنی هەناریش گوتی، هەناردەکردنی هەنار دەستپێکێکە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانی دیکە.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |