|
ههولێر (zna) ئەگەر دەتەوێت سەیری یارییەکان
هەڵبژاردە دڵخوازەکەت بکەیت لەسەر شاشەیەکی 100 ئینچی و هەست دەکەیت شاشەی گەورە تاکە ڕێگەی نموونەییە بۆ چێژوەرگرتن لە یارییەکانی تۆپی پێ بە کوالێتی 4K HDR، ئەوا دڵنیاتان دەکەینەوە کە میوانداری کردنی یاری تۆپی پێ زۆر ئاسان و خۆش بووە لەگەڵ ئامێری The Freestyle.
وە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکانی تۆپی پێ، سامسۆنگ یارمەتیت دەدات بە ئاسوودەیی لە ماڵەکەتدا سەیریان بکەیت، و لە هەمان کاتدا دابینکردنی ڕێکارە نموونەییەکان. لەگەڵ The Freestyle دەتوانیت هاوڕێکانت سەرسام بکەیت بە ووردەکارییەکانی ئەم شاشەی گەورەیە کە پیشانی دەدات و کەشێکی هاوشێوەی یاریگا لە ماڵەکەت دروست بکەیت، ئەمەش بە بەکارهێنانی ئامێری The Freestyle، ئەم ئامێرە تەکنەلۆژیایەک پێشکەش دەکات کە یەکەم تەکنەلۆژیایە لە جۆریدا، بەو پێیەی دەتوانرێت لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا بەکاربهێنرێت، بە گونجاندنی لەگەڵ شێوازی ژیانی بەکارهێنەر و تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکان و شێوازی کەسی.
لێرەدا سێ هۆکار دەخەینەڕوو بۆ سەیرکردنی یارییەکانی تۆپی پێ بە ئامێری The Freestyle
1. تا شاشەکە گەورەتر بێت باشترە
شاشەی گەورە پرسێکی لەڕادەبەدەر گرنگە بۆ هاندەرانی وەرزش. و بەهۆی ئامێری پیشاندەری The Freestyle دەتوانیت کەشوهەوای یارییەکە ئەزموون بکەیت وەک ئەوەی ڕاست لە ناوەڕاستی یاریگاکەدا بیت، تەنها لەسەرتە بانگهێشتی هاوڕێکانت بکەیت و هانی تیپە دڵخوازەکانتان بدەن بە چێژ وەرگرتن لە نمایشە سەرنجڕاکێشەکان و دەنگی کوالێتی بەرز لەگەڵ ئەم ئامێرەدا. هەروەها دەتوانیت ئەزموونی بینینەکانت بەرز بکەیتەوە، لەوانەش شرۆڤەی وەرزشی و تەنانەت بۆچوونی پسپۆڕان لە کاتی شیکردنەوەی یارییەکانی داهاتوودا.
لە کاتی بەکارهێنانی The Freestyle پەخشی چالاکیە وەرزشییەکان لە سەر شاشەی گەورە زۆر ئاسان دەبێت. و گرنگ نیە کە چەند شوێنت هەبێت، دەتوانیت چێژ لە یارییەکانی تۆپی پێ وەربگریت لەسەر شاشەیەکی گەورە (تا 100 ئینج) لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێک بێت. و تایبەتمەندییەک هەیە کە قەبارەی شاشەکە تا 50٪ ڕێکدەخات، و بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی "Scale & Move" دەتوانیت بیجوڵێنیت بەبێ ئەوەی پێویست بە جوڵاندنی ئامێرەکە بکات بەهیچ شێوەیەک.
2. شاشەی گواستراوەی گونجاو بۆ پەخشکردنی یارییەکان لەکاتی جووڵەدا
ئەم ئامێرە یارمەتیت دەدات تا نوقم بیت لە یارییەکاندا بەو کەشوهەوا نایابەی کە هەیەتی، و لەسەر شاشەیەک کە ملیۆنان سێبەری ڕەنگەکان پیشان دەدات کە لەلایەن تەکنەلۆژیای "Dynamic Crystal" دابینکراوە و لە شوێنی دەرەوەشدا نمایشیان بکەیت، پاشان دەتوانیت میوانداری هاوڕێکان بکەیت و لەگەڵ خێزان چێژ وەربگریت بۆ سەیرکردنی سەرنجڕاکێشترین چالاکیە وەرزشییەکان. و بەهۆی قەبارە بچووکەکەی و کێشە سووکەکەی (تەنها 830 گرام)، ئەم ئامێرە دەتوانرێت بە ئاسوودەیی زۆرەوە بگوازرێتەوە. بە شێوەیەکی خودکاری وێنەکە ڕێکدەخات بە بەکارهێنانی ڕاستکردنەوەی خودکاری کە شاشەکە بە ڕێژەی 16: 9 پیشان دەدات لە هەر شوێنێک بێت بەبێ شێواندن، بۆ ئەوەی لە چەند چرکەیەکدا ئامادە دەبیت سەیری یارییە دڵخوازەکەت بکەیت.
چی ئەگەر بتەوێت سەیری یارییەکە بکەیت لە ماڵی هاوڕێکەت، لە هۆتێلێک یان تەنانەت لە دەرەوە؟ ئێستا ئاسانتر و خێراتر و گونجاوترە. بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی Tap View لە بەرنامەی SmartThings لە ئامێرە زیرەکەکەتدا، پێویستە پەیوەندی بکەیت بە ئامێری The Freestyle بۆ گەیشتن بە ڕووکاری بەکارهێنەری تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەت. هەروەها ئامێرەکە بە ئازادی تا 180 پلە دەسوڕێتەوە، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات شوێنی تەواو نموونەیی بدۆزیتەوە بەبێ ئەوەی ئامێرەکە بجوڵێنیت. وە دەتوانیت بە ئاسانی گۆشەکە بگۆڕیت بۆ پیشاندانی بابەتەکان لە هەر شوێنێکی ماڵەکەتدا، جا بتەوێت لەسەر دیوار یان سەر سەقف یان لەسەر زەوی پیشانی بدەیت. هەروەها دەتوانیت بە بەکارهێنانی دەنگت ئامێرەکە دابگیرسێنیت و بیکوژێنیتەوە، ئەمەش شتێکی نموونەییە لەکاتی ئامادەکاریت بۆ خەوتن.
3. تایبەتمەندییەکان دەتوانرێت بەپێی خواستی خۆت ڕێکبخرێت و جێگەی دەستخۆشی بن
ئەگەر دەتەوێت میوانداری هاوڕێکانت بکەیت بۆ بینینی یارییەکان، ئەوا ئامێری The Freestyle تایبەتمەندیەک پێشکەش دەکات کە شایەنی دەستخۆشیە. وە کاتێک وەک پیشاندەر بەکارناهێنرێت، دەتوانێت بە پێی ژینگەی چواردەور خۆی بگونجێنێت بە کاریگەرییەکانی ڕووناکی کە لەگەڵ باری دەروونیتدا بگونجێت. و بە دەنگی کوالێتی بەرز و پەیوەندی بلوتوس، The Freestyle هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە بۆ پەخشکردنی یارییەکان لە کۆبوونەوەکانت لەگەڵ هاوڕێکانت. بە پەیوەستکردنی لەگەڵ بڵندگۆی بلوتوسی گەورە و کارایی بەرز، بڵندگۆی بەهێزی ناوەکی ئامێرەکە دەنگێکی دەوڵەمەند و 360 پلە دەدات، بۆیە دەتوانیت لە هەر شوێنێکەوە دابنیشیت چێژ لە دەنگێکی قووڵ وەربگریت.
ئەم ئامێرە لە تواناکانیدا لەپێش ئامێرە ئاساییەکانەوەیە، بەو پێیەی ئازادیت پێدەبەخشێت کە لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا و بەو شێوەیەی کە دەتەوێت خۆت بە خواستی خۆت سوودی لێوەربگریت. ئەم ئامێرە زیرەک و گەورەیە وێنەی کوالێتی بەرز لەگەڵ دەنگی قووڵ تێکەڵ دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی تەواو هاوشێوەی یاریگا. و پشتگیریت دەکات بۆ گوزارشت لە خۆت بە توانا بێسنوورەکانیەوە کە بە شێوەیەک داڕێژراون کە لەگەڵ شێوازی ژیانتدا بگونجێت.
بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی و کارایی بەرفراوان، ئامێری The Freestyle زیادکردنێکی نموونەییە و یارمەتیدەرە بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی سەیرکردنی یارییەکانت بە شێوەیەکی نایاب.
ئەم هەواڵە 2080جار خوێندراوەتەوە |