English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ری عێراق كۆبووه‌وه‌
2022-12-06 [06:49 AM]

ZNA-هەولێر


 

له‌ به‌غدا محەممەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆبووه‌وه‌ و تاووتوێی ره‌وشی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراقیان كرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە 5ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، محەممەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پێشوازی لە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا رەوشی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری لەسەر ئاستی عێراق و گرنگترین رێنماییەکانی رووبەرووی پلانەکانی چاکسازی، تاوتوێکران.

سوودانی بۆ ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی، گرنگی پشتبەستن بە دەستوور وەکو بنەمای سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵواسراوەکان  و کاری هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی، دووپاتکردەوە.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، داوای یەکخستنی هەوڵەکانی کرد، بۆ تەواوكردنی کاری پەرلەمانی  لە چاودێریکردن و یاسادانان، لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەت بۆ چاکسازی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریەکان لەپێناو بەدیهاتنی مافەکانی هاووڵاتییان.

جەختیکردەوە، لەسەر پێویستی کارکردن بۆ بەهێزکردنی بەرەیی ناوخۆیی و دابینکردنی پاراستنی هەموو پێکهاتە و چینەکانی گەلی عێراق كرده‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.

رۆژی27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و (21) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا و وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad