ZNA-هەولێر رۆژی سێشەممە، 6-12-2022 بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلارەوە، نرخی زێڕ زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1772 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکان، لە مانگی ئەیلوولدا چالاکیی خزمەتگوزارییە پیشەسازییەکان لە ئەمریکا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبوونەتەوە، ئەوەش هاوشان لەگەڵ زیادبوونی هەلی کار و خەرجیی خێزانەکان، مەترسیی زیادکردنی بەردەوامی نرخی سوودی بانکی بە رێژەیەکی بەرچاو دروستکردووە.
سووککردنی رێکارەکانی قەدەخەی هاتووچۆش لە چین هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە کە ئەو وڵاتە کڕیارێکی گەورەی ئەو کاڵا ستراتیژییەیە.
بازرگانان چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی هەڵاوسانی ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە رۆژی 13ـی ئەم مانگە بڵاوبکرێتەوە، چونکە ئامارەکە کاریگەریی لەسەر بڕیاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ زیادکردنی رێژەی نرخی سوودی بانکی دەبێت.
رۆژی دووشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی زێڕ بەرزبووەوە و گەیشتە 1808 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەدوای رۆژی 10ـی مانگی ئاب و، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی هەینی، نرخەکەی 0.2٪ بەرزبووەتەوە، نرخی ئۆنسەیەکیش بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو گەیشتە 1812 دۆلار و 60 سەنت.
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |