ZNA – هەولێر
سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی و وڵاتانی رۆژئاوا لەناوچوونی روسیایان ناوێت بەڵام دەیانەوێت یەکپارچەیی ئۆکرانیا بپارێزێت.
کەناڵی سی بی ئێس، رایگەیاند: ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت، پۆتین ناڕەزاییە لە هەڵوێستەکانی سەبارەت بە فەڕەنسا و ئەمریکا و ئەوروپا ، چونكە روسیا پێی وایە وڵاتانی روژئاوا هەوڵی لەناوبردنی دەدەن."
ماکرۆن ئەوەشی خستەڕوو، "پێموانییە لەناوبردنی روسیا ئامانجی ئێمە بێت، و فەڕەنسا ئاواتێکی لەو شێوەیەی نییە، جگە لەوەش لە روانگەی کلتوری و مێژوییەوە پەیوەندییەکی زۆر نزیکمان هەیە و هەمیشە رێزمان لە خەڵکی روسیا گرتووە."
ئەم وتانەی ماکرۆن لەکاتێکدایە، وڵاتەکەی یەکێکە لەو وڵاتانەی هەمیشە جەختی لە زیادکردنی یارمەتی و پاڵپشتی دارایی و سەربازی هێزەکانی ئۆکرانیا دژ بەروسیا کردووەتەوە و هاوکاری پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە و سەرکۆنەی پوتین و هێرشەکانی سەر ئۆکرانیای کردووە.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |