ZNA – هەولێر
رۆژی دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی ساڵی 2020 بۆ 2021 ی پەیمانگای ڕاهێنانی نەوت دەربڕی.
رۆژی دووشەممە، 5-12-2022، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی دامەزراندنی 1443 دەرچووی پەیمانگای ڕاهینانی نەوت درا.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە پاش رەزامەندی ئەمجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووانە فەرمانی دامەزراندنەکەی واژۆکرد و بڕیاریدا لە کۆمپانیا نیشتیمانییەکانی نەوتدا دایانبمەزرێنێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کرد بەشێک لە دەرچووانی پەیمانگا و کۆلێژەکانی نەوت دابمەزرێنێت بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی وەزارەتی نەوت.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |