ZNA – هەولێر
وەزارەتی بەرگریی کەنەدا بڕیاری دا ئەو کۆچبەرانەی هاووڵاتیی کەنەدا نین و خاوەن مافی مانەوەی هەمیشەیین لە ریزی سوپادا وەربگیرێن.
بەپێی زانیاری میدیاكانی كەنەدا، بەهۆی بڕیارەکانەوە کە لەبارەی حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی و دواتریش بڕیاری وەرگرتنی ڤاکسین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە، کێشەی کەمیی کارمەند لە سوپای کەنەدا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.
وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، کە لەمەودوا ئەو کۆچبەرانەی خاوەن مافی مانەوەی هەمیشەیین دەتوانن داواکاری پڕ بکەنەوە بۆ چوونە ریزەکانی سوپا و گرنگی بەوەیش نادرێت کە ئەو کەسانە لەلایەن سوپایەکی بیانی مەشق و راهێنانیان پێ کراوە یاخود نا.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە هێشتا بۆشایی زیاتر لە هەشت هەزار سەرباز هەیە لە هێزە دەریایی، ئاسمانی و وشکانییەکان، ئاماژە بەوە دراوە کە زۆر دوورن لە هێنانەدی ئامانجی زیادکردنی پێنج هەزار و 900 سەربازی دیکە بۆ سوپا لە ئاداری 2023
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |