ZNA – هەولێر
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، عێراق چاوەڕێی گەیشتنی کاروانێکی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەکات، تاوەكو لەسەر سنوورەکان جێگیری بكات.
مه‌هدی ته‌قی ئامرلی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پلانی جێگیرکردنی هێزی فیدراڵ له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا و ئێران هه‌نگاوێكی گه‌وره و گرنگه، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق.
ته‌قی ئامرلی گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه گرنگبوون، هەروەها رێوشوێنی دیكه‌ش هه‌ن بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات ده‌گیرێنه‌به‌ر، له‌وانه جێگیركردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌سه‌ر سنووره‌كان، چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی کاروانێکی دیكه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ن كه له فه‌ره‌نسا كڕدراون.
ئەو دەشلێت، عێراق به‌نیازە له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می پێشكه‌وتوو واژۆ بکات.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |