ZNA- هەولێر
پێنج کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی هێزی بەسیجی ئێران سزای لەسیدارەدانیان بۆ دەرچوو.
دامەزراوەی دادی ئێران رایگەیاند جگە لەو پێنج کەسە، ١١ کەسی دیکەش سزای زیندانیکردنیان لەسەر دۆسیەی کوژرانی روحوڵڵا عەجەمیان بۆ دەرچووە.
عەجەمیان لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ناڕەزایی ئەم دواییە لە ئێران لە سەر رێگەی کەرەج-قەزوین کوژرا.
سێ کەس لەوانەی سزای زیندانیان بۆ دەرچووە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵیدایە.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |