ZNA- هەولێر
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتەکەی سەرقاڵی گەندەڵە بچوکەکان نابێت بەڵکو گەندەڵە گەورەکان دەوەستێنێت و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکات.
لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک هۆزی پاریزگای سەڵاحەدین، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند، بەرپرسە گەورە گەندەڵەکان پێویستە کاتی زیاتریان بۆ تەرخانبکەنەوە، چونکە دەسەڵاتییان هەبووە و پارە و هێزیان لەبەردەستبووە، هەربۆیە گەندەڵی ئەوان وەک گەندەڵی کەسانی ئاسایی نییە.
باسی لەوەشکرد، زۆر جار دەولەت کەسانێکی لەپلەی باڵادا داناوە و سەرپشکی کردوون بەڵام ئەوان گەندەڵییان کردووە و لەڕێگا دەرچوون بێگومان ئەمەش وەک گەندەڵی کەسانی ئاسایی سەیرناکرێت.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |