ZNA- هەولێر
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ڕایگەیاند، سیستەمی دژە موشەکی ستراتیژی لە دوورگەکانی کۆرێلی نزیک سنوری ژاپۆن جێگیر کردووە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕاشیگەیاند، ئەو سیستەمە موشەکییەی لە دورگەکانی کۆرێلی نزیک سنووری ژاپۆن جێگیریان کردووە لەجۆری باستیۆن و توانای بڕێنی 500 کیلۆمەتری هەیە.
لەبەرانبەردا فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ژاپۆن ئاماژەی گوتی: لە دوورگەکانی کۆرێل بەوردی چاودێریی جموجوڵە سەربازییەکانی ڕووسیا دەکەن و ڕێگە بەهیچ دەستدرێژیەکی مۆسکۆ بۆسەر سنوورەکانیان نادەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕووسیا و ژاپۆن دەیان ساڵە کێشەیان لەسەر خاوەندارێتیی دوورگەکانی کۆرێل هەیە، ژاپۆن پێیوایە ئەم دورگانە خاکی ئەون و ڕووسیا داگیرکردوون.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |