ZNA_ هەولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌رگای خۆبه‌خشی له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به‌ڕووی خۆبه‌خشاندا ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (6ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، حه‌ماده دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور - ناوچه‌ی یه‌ك ڕایگەیان سێ هه‌زار كه‌س له ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور داده‌مه‌زرێندرێن.
هەروەها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، دامه‌زراندنه‌كه ته‌واوی عێراق ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیاربوو ته‌نها له سنووری هه‌رێمی كوردستان بێت.
سه‌باره‌ت به شێوازی پێشكه‌شكردن بۆ دامه‌زراندن، حه‌ماده دزه‌یی رایگه‌یاند،دامه‌زراندنه‌كه له‌ڕێگه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌بێت.
پێشتریش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆبه‌خشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ده‌رگای خۆبه‌خشی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به‌ڕووی خۆبه‌خشاندا ده‌كرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خۆتۆماركردن له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی خۆبه‌خشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كاتێكی نزیكدا ته‌واوی ورده‌كاری و رێنماییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه و خۆبه‌خشان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |