ZNA_ هەولێر ڕێزلێنانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەخشرایە دەرچووانی حوجرەکانی فەقێیان
د.پشتیوان سادق "
(حوجرەکان مەڵبەندی پێگەیاندن و پەروەدەیین، لەمێژووی خەباتی بەرگری کوردستاندا، ڕۆڵی کاراو گرنگیان ھەبووە )
سێشەممە ٦⁄ ١٢⁄ ٢٠٢٢، لە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لەمزگەوتی جەلیل خەیاتی شاری ھەولێر ، ڕێزلێنانی خەڵاتی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەخشرایە دەرچووانی حوجرەکانی فەقێیان لەسەرتاسەری کوردستان ، لەوتەیەکدا د. پشتیوان سادق سڵاوی تایبەتی ڕێزدار سەرۆکی حکومەتی کوردستانی گەیاندە مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی وجەختی لەپشتیوانی کردنی حوجرەکان کردەوە بەتایبەتی لە پەرەپێدانی لایەنی زانستی و ئەکادیمی و دابین کردنی پێداویستیەکان بەپێ ی توانا،
د.پشتیوان سادق ڕایگەیاند" حوجرەکان مەڵبەندی پێگەیاندن و پەروەدەیین لەمێژووی کوردستاندا ڕۆڵی کاراو بەخزمەتیان ھەبووەو ناوەندی ئایین پەرورەی و نیشتمان پەروەری بوون، وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کاردەکات بۆ بەرەو پێشبردنی لایەنی خوێندن و پێگەیاندن و کەرتی خوێندنی باڵاو پشتیوانیکردنی ھەرچی پێویستە بۆ حوجرەو پەیمانگا و خوێندنی ئیسلامی لەسەرجەم ناوەندەکانی سەربەوەزارەت لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا .
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |