ZNA - هەولێر لە یاریەکانی قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە سوودی هەڵبژاردەی مەغریب کۆتاییهات.
گێمی یەکەم و دووەم، دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر، یاریەکە بەبێ گۆڵ مایەوە.
یاریەکە بە ناچاری چووە دوو گێمی زیادکراو، بەڵام ئەو کاتەش یاریەکە هەر بەبێ گۆڵ مایەوە،
ناوبژیوانی یارییەکە بە ناچاری پەنای بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.
لە ئەنجامدا، هەڵبژاردەی مەغریب توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە ئیسپانیا بباتەوە، لە یاری داهاتوو ڕووبەڕووی براوەی نێوان پورتوگال و سویسرا دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |