ZNA- هەولێر
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ بڵاویکردەوە، داهاتی نەوتی عێراق لە 11 مانگی ئەمساڵدا 107 ملیار و 877ملیۆن دۆلار بووە.
کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویشیکردەوە، تێكڕای داهاتی نەوتی مانگانەی عێراق نۆ ملیار و 807 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەبەراورد بە داهاتی ساڵی ڕابردوو داهات بەڕێژەی لەسەدا 57 زیادیکردووە، کە ساڵی ڕابردوو تێکڕای داهاتی 11 مانگ 67 ملیار دۆلار بووە.
سۆمۆ ئاماژەی بەوەداوە، زۆترین داهاتی نەوت عێراق دەستیکەوتبێت لەمانگی پێنجی ئەمساڵدابوو، کاتێک داهاتەکەی 11 ملیار دۆلاری تێپەڕاند، بەوەش ژمارەی پێوانەی شکاند.
ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە |