English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەری بەشداربوونی جۆنی دێپ لە "چەتەەکانی دەریای کاریبی" رەتکرایەوە
2022-11-29 [11:46 AM]

ZNA – هەولێر


بەم دواییە هەوادارانی جۆنی دێپ دڵخۆشبوون، بەهۆی گەڕانەوەی ئەو ئەکتەرە لە زنجیرە فیلمی سینەمایی "چەتەکانی دەریایی کاریبی"، بەڵام رۆژنامەیەکی بەریتانی ئەوەی رەتکردەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، لە دوایین راپۆرتیدا لەسەر ئەو بابەتە، ئەو بابەتەی رەتکردەوە، تێیدا پشتڕاستیکردەوە کە دێب ناگەڕێتەوە و هەموو شتەکە تەنها دەنگۆیەکە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، دیپ رۆڵی جاک سپارۆ ناگێڕێت، ئەوەش بەهۆی خواستی بەرپرسانی فیلمەکە بۆ بەشداریپێکردنی ئەکتەرێکی نوێ بۆ ئەو رۆڵە.

جۆنی دیپ بڕیاریدابوو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە دادگاکان و لەڕێگەی دۆسیەیەکی نوێوە سکاڵا لەسەر ئەمبر هێرد تۆماربکات، بۆ ئەوەی تانە لە سەرکەوتنی ئەم دواییەی ئەمبر هیرد بکات لە دۆسیەیەکدا کە ناوی ناشیرینی کردووە و بەم شێوەیە قەرەبووی دوو ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad