ZNA – هەولێر
ئین ئۆ یۆنگ سۆ یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی زنجیرەی کۆری "Squid Game"ـە وبە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی دادگایی کرا. ئەو ئەکتەرە بەوە تۆمەتبارکراوە کە لە 2017 گێچەڵی سێکسی بە کەسێک کردووە و وردەکاری رووداوەکە ئاشکرا بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکراوە. ئەو ئەکتەرە تەمەن 78 ساڵە کە لە زنجیرەکەدا بە داهێنەری سەرەکی یاریی نیو زنجیرەکە دەناسرێت و خۆی لە یارییەکە بەشدارە و لە کۆتاییدا و لە کاتی سەرەمەرگدا ئەو نهێنییە بۆ براوەی یارییەکە ئاشکرا دەکات. ئەو ئەکتەرەی کۆریای باشوور هەرچەند بەم تۆمەتە دەستگیر نەکراوە، بەڵام لە یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنەکە ئامادەبوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad