ZNA – هەولێر
پلاتفۆرمی ئەپڵ ترەیلەری نوێی فیلمی Emancipationـی ئەکتەری سینەمایی ویل سمیس بڵاوکردەوە. ترەیلەرەکە بە رەنگی رەش و سپی بڵاوکرایەوە و ماوەکەی دوو خولەک و 55 چرکەیە و چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی چێرۆکەکە لەخۆدەگرێت. لە دوای رووداوەکەی ئۆسکاری رابردوو کە ویل سمیس زلەیەکی لە کریس رۆکی پێشکەشکاری رێوڕەسمەکەدا و بەهۆیەوە پێشبینی ئەوە دەکرا فیلمە نوێیەکەی بڵاو نەکرێتەوە. لەم بەرهەمەدا ویل سمیس رۆڵی کۆیلەیەک دەگێڕێت و هەوڵ بۆ رزگارکردنی خێزانەکەی دەدات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad