ZNA – هەولێر
ویڵ سمێس، ئەکتەری ئەمریکی، لە نمایشی تایبەتی نوێترین فیلمی بەناوی "Emancipation" سەری هاوژینەکەی ماچ دەکات. وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە، پلاتفۆرمی ئەپڵ ترەیلەری نوێی فیلمی "Emancipation" بڵاوکردەوە. ترەیلەرەکە بە رەنگی رەش و سپی بڵاوکرایەوە و ماوەکەی دوو خولەک و 55 چرکەیە و چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی چێرۆکەکە لەخۆدەگرێت. لە دوای رووداوەکەی ئۆسکاری رابردوو کە ویل سمێس زلەیەکی لە کریس رۆکی پێشکەشکاری رێوڕەسمەکەدا و بەهۆیەوە پێشبینی ئەوە دەکرا فیلمە نوێیەکەی بڵاو نەکرێتەوە. لەم بەرهەمەدا ویل سمێس رۆڵی کۆیلەیەک دەگێڕێت و هەوڵ بۆ رزگارکردنی خێزانەکەی دەدات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad