ZNA – هەولێر
دەرهێنەری تایوانی، ئانگ لی، کاری دەرهێنان بۆ فیلمێکی نوێی سینەمایی لەبارەی ژیانی بروس لی، یاریزانی هونەرەکانی بەرگری و ئەکتەری سینەمایی بەرهەمدێنێت. بڕیارە لەم بەرهەمە سینەماییەدا، کوڕی ئەو دەرهێنەر جیهانەیی بەناوی ماسۆن رۆڵی بروس لی بگێڕێت. بروس لی وەک ناودارترین یاریزانی هونەرەکانی بەرگری دەناسرێت و بەهۆی لێهاتوویی وەک یاریزان لە چەندین بەرهەمی سینەمایی و تەلەڤزیۆنی رۆڵی گێڕاوە. ئانگ لی بە یەکێک لە ناودارترین دەرهێنەرانی سینەمایی دەناسرێت و پێنج جار کاندید خەڵاتی ئۆسکار بووە و سێ جار وەک باشترین دەرهێنەر بەدەستی هێناوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad