ZNA – هەولێر
کۆمپانیای Paramount Pictures ترەیلەری نوێترین فیلمی براد پیت بەناوی "Babylon" بڵاوکردەوە. بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 25 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە و ترەیلەرەکەی چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت. ئەم بەرهەمە باس لە سەردەمی زێڕینی هۆلیوود دەکات، بە تایبەتیش بیستەکانی سەدەی رابردوو و چیرۆکەکەی لەلایەن دامیان شازیل نووسراوە. هەرچەند چیرۆکی فیلمەکە بە سوود وەرگرتن لە ژیانی ئەستێرەکانی هۆلیوود وەرگیراوە، بەڵام کارەکتەرەکانی نیو فیلمەکە خەیاڵین. لەم بەرهەمەدا براد پیت رۆڵی ئەکتەرێکی ىێ دەنگ دەگێڕێت کە لەو سەردەمە باو بووە و مارگۆت رۆبی رۆڵی ئەکتەرێک دەگێڕێت کە یەکێک لە هێما دیارەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهان بووە. بڕیاربوو ئیما واتسن رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمەدا بگێرێت، بەڵام بەهۆی سەرقاڵبوونی بە چەند پڕۆژەیەکەوە لە فیلمەکەدا بەشدار نەبوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad