ZNA – هەولێر
"Black Adam" فیلمێ نوێی سینەماییە داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 21 تشرینی یەکەم لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی 384 ملیۆن و 172 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە لەم هەفتەیەدا. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 165 ملیۆن و 172 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 2019 ملیۆن دۆلارە. بەم دواییە دوەین جۆنسن، ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، لە نمایشی تایبەتی نوێترین فیلمی "Black Adam لە ئەمریکا ئامادەبوو. جگە لەو ئەکتەر، هەریەک لە ستافی فیلمەکە پیرس برۆسنان، ئەلدیس هۆدج، مۆ ئەمێر، مەروان کانزاری، نوح سەنتینیۆ، و سارا ئامادەبوون. لەلایەکی دیکەوە جۆنسن کە بە زە رۆکیش دەناسرێت، لە هەژماری تایبەتیی خۆی پۆستێکی کردووە کە ترەیلەری فیلمەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی، بلیتی فیلمەکە بەدەست بێنێە و شوێنە دڵخوازەکەت لە سینەما هەڵبژێرە. فیلمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکی ئەنیمەیشنی بلاک ئادەم دروستکراوە، کە لەبارەی بلاک ئادەمە و دوای نزیکەی ٥ هەزار ساڵ جارێکی دیکە ژیانی پێدەبەخشرێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad