ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەری ئەمریکی کریستی ئەلی، دوای ململانێیەکی کورت لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە تەمەنی 71 ساڵیدا، لە ویلایەتی فلۆریدا کۆچی دوایی کرد. خێزانی ئەو هونەرمەندە لە تویتێکدا لە تویتەر، هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرەیان بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشییەکەی گیانی لەدەستداوە. کریستی ئالی" لە 12 کانوونی دووەمی 1951 لە شاری کانساس لە ئەمریکا لەدایک بووە، ئەکتەری ئەمریکییە و لە 1979 دەستی بە کاری هونەری کردووە، براوەی خەڵاتی "ئیمی" و خەڵاتی "گۆڵدن"ـە. پێشتر پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ئەکتەری ئەمریکی جۆن تراڤۆڵتا هەبووە و دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ کێلی پرێستۆن کردووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad