ZNA – هەولێر
پلاتفۆرمی نێتفلێکس رایگەیاندووە، بەڵگەفیلمێک لەبارەی بۆنگ جون دەرهێنەری کۆری و خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمی "Parasite" بەرهەمدێنێت. ماوەی فیلمەکە 22 خولەکە و بەناوی "Yellow Door: looking for Director Bong’s Unreleased Short Film"یە. فیلمەکە باس لە سەرچاوە و داهێنەرانەی ژیانی هونەریی بۆنگ دەکات، هەروەها پێشکەوتنی سینەمای کۆریای باشوور و دەنگدانەوەی لە جیهاندا. بەڵگەفیلمەکە لە دەرهێنانی لی هایۆکە و بڕایرە ساڵی داهاتوو لە تۆڕی نێتفلێکس بـڵاوبکرێتەوە و لە ماوەی داهاتوودا رۆژی بڵاوکردنەوەشی ئاشکرا دەکرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad