English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیمانگایەكی سویدی: ئەمساڵ بەنزیكەیی 600 ملیار دۆلار چەك فرۆشراوە لەجیهان
2022-12-07 [09:18 AM]

​ZNA – هەولێر


پەیمانگایەكی سویدی ئاماری فرۆشتنی چەک لە جیهاندا بڵاوكردەوە، كە لێکۆڵەرێكی باڵا لە پەیمانگەکە، راپۆرتێکی لەبەردەستە لەبارەی فرۆشی 100 گەورەترین کۆمپانیای چەک

" نان تیان" ئەو لێکۆڵەرە باڵایەی پەیمانگەی جیهانیی ئاشتی گوتی، "ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری چەکە لەسەر ئاستی جیهاندا و زۆرترین هەناردەی چەکیان هەیە، ئەوان گەورەترین سوپایان هەیە، بۆیەش گەورەترین پیشەسازیی چەکیان هەیە. پێنج گەورەترین کۆمپانیای ئەو بوارەش ئەمریکین." 

بەهۆی جەنگ و ململانێکانەوە، بازرگانیکردن بە چەک هەر بەردەوامە، بەپێی ئاماری پەیمانگەی ئاشتیی جیهانی، لە ساڵی 2021 دا، 100 گەورەترین کۆمپانیای بواری چەک لە جیهان بە بەهای 592 ملیار دۆلار چەکیان فرۆشتووە، بەوەش رێژەکە بەراورد بە 2020، 1.9٪ زیادیکردووە کە دیارترینیان بەم شێوەیەیە:

فرۆشی 40 کۆمپانیای ئەمریکی 299 ملیار دۆلار بووە، بەوەش بەراورد بە 2020، رێژەکە 0.8٪ دابەزیوە، هەروەها لە چین، فرۆشی 8 گەورەترین کۆمپانیای بواری چەک 109 ملیار دۆلار بووە، کە بەراورد بە 2020، بە رێژەی 6.3٪ زیادیکردووە

فرۆشی 27 گەورەترین کۆمپانیای ئەوروپی گەیشتووەتە 123 ملیار دۆلار، کە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی 4.2٪ بەرزبووەتەوە، گەورەترین 5 کۆمپانیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەکیان فرۆشتووە و رێژەکە 6.5٪ گەشەی کردووە.

 

 





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad