ZNA – هەولێر
جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكان گەیشتە نەجەف.
پلاسخارت بڕیارە لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عیراقدا کۆببێتەوە و باسی دووایین پێشهات و رووداوەکانی عێراق و چەند پرسێکی دیکە بکەن.
سەردانەکەی پلاسخارت بۆلای سیستانی پێشتر ئاشکرا نەکرابوو و میدیاکانی عێراق بە سەردانێکی رانەگەیێندراو ناوی دەهێنن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردووشدا پلاسخارت چەندین سەردانی دیکەی بۆلای کەسایەتییە سیاییەکانی عێراق ئەنجامداوە و لەگەڵیاندا کۆبووەتەوە.
ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە |