ZNA - ههولێر
لە ئەنجامی بۆردوومانی مۆڵگەکانی داعش لە چیای حەمرین هەشت چەکداری رێكخراوی تیرۆرستی داعش کوژران.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە جەنگییەکانی سوپای عێراق لە چیای حەمرین لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، چەند مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعشیان کردە ئامانج و پاشان هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دابەزینە ئەو شوێنانەی، کە کرانە ئامانج.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا 8 چەکداری داعش کوژران، پاشان هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستیان کرد بە پشکنینی ناوچەکە.
شایانی باسە بەشێکی بەرچاو لە چەکدارانی داعش، لە چیای حەمرین، لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەدین و دیالەدا خۆیان حەشار داوە.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |