ZNA -هەولێر
یبراهیم سه‌كینی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی بڕیارنه‌دان له‌سه‌ر پرۆژهبودجه ئه‌وه‌یه سوودانی ده‌یه‌وێ هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر گشت داهاته‌كانی ده‌وڵه‌تدا بسه‌پێنێت.
سه‌كینی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی به‌رده‌م ته‌واونه‌بوونی پرۆژه‌بودجه‌ی گشتی ئه‌وه‌یه حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات كۆنتڕۆڵ و هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر گشت داهاته‌كانی وڵات‌دا هه‌بێت.
له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، سه‌كینی ده‌ڵێت، به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته لێكتێگه‌یشتنی باش له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و پێویسته گشت لایه‌ك به‌پێی ئه‌و بڕگانه‌ی له‌ده‌ستووردا هاتووه كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكه‌ن.
ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە |