ZNA -هەولێر
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ ئەمریکا لە پشت ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێرانە و دەیهەوێت ئێران وەک سووریا و ئەفغانستانی بەسەر بێت
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا بۆ خوێندکارانی زانکۆی تاران ڕایگەیاند ئەمریکییەکان بە دوای وێران کردنی ئێرانەوەن و دەیانهەوێ لە جێی ئێرانێکی بەهێز، ئێرانێکی وێران لە ناوچەکە هەبێت. گوتیشی ئەوان بەنیازن ئێرانێش وەک سووریا و ئەفغانستانی بەسەر بێت.
ڕەئیسی بە ئاماژەکردن بە خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربڕینەکانی سێ مانگی ڕابردووی ئێران ڕایگەیاند دەبێ دەسەڵاتداران دەنگی ناڕەزایەتییەکان ببیستن بەڵام ناڕازی بوون لەگەڵ ئاژاوەگێڕی جیاوازیی هەیە. گوتیشی سنووردار کردنی ئەنتەرنێت بە هۆی کەڵک وەرگرتنی دوژمن و تێکدانی ئاسایشی وڵاتە و هەر کاتێک دۆخەکە هێمن بێتەوە ئەنتەرنێتیش باش دەبێت.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |