ZNA - هەولێر
ژمارەی کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی 80 رۆژی ڕابردووی ئێران گەیشتە 473 کەس کە لەم ژمارەیەش 122 کەسیان کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن
کۆمەڵەی جالاکانی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی هەشتا ڕۆژ خۆپێشاندان لە ئێران 473 هاووڵاتیی خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە کە لەم ژمارەیە 64 کەسیان مناڵ و مێرمناڵ بوون و تەمەنیان کەمتر لە 18 سال بووە. هەر لەو ماوەیەشدا 18227 کەس دەستبەسەر کراون.
لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرای کردووە 122 کەس لە کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی ئێران کورد بوون و لەم ژمارەیەش 106 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراون. هەنگاو ڕاشیگەیاندووە هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە هەشت هەزار هاووڵاتیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بریندار بوون.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |