ZNA - هەولێر
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا ڕایگەیاند، جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکرانیا جەنگێکی درێژخایەن دەبێت.
سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەدا، سوپای وڵاتەکەی ١٥٠ هەزار سەربازی بانگهێشت کراوی ناردووەتە ئۆکرانیا.
پێشتر کریملن داوای زیادکردنی ژمارەی سەربازانی کرد و ٣٠٠ هەزار کەس بۆ ئەرکی سەربازی بانگهێشت کران، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کە سەربازە بانگهێشتکراوەکان بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی سەربازی ناگونجێن، هەروەها گوتی: مەترسی جەنگێکی ئەتۆمی زیادی کردووە، ئاشکراشی کرد وڵاتەکەی چەکی ئەتۆمی وەك ئامرازێکی بەرگری بەکاردێنێت و لە بەکارهێنانی دەستپێشخەر نابێت، تەنیا لە کاتی هێرش کردنە سەر رووسیا بە چەکی ئەتۆمی، مۆسکۆ بەو چەكە وەڵام دەداتەوە.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |