English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی زێڕ دابەزی و نزیکەی 1780 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مامەڵەی پێوەدەکرێت
2022-12-08 [06:16 AM]

ZNA-هەولێر


هاوشێوەی نەوت، نرخی زێڕیش رۆژی پێنجشەممە بە جێگیری ماوەتەوە و بە نزیکەی 1780 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بەهۆی زیادبوونی هۆشدارییەکان کە بەرزبوونەوەی رێژەی نرخی سوودی بانکی و هەڵاوسانی بەرز دەبنە هۆی سستیی ئابووریی ئەمریکا لە ساڵی 2023ـدا.

 

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی 2 دۆلار دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بە 1783 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ گرێبەستەکانی ئایندە بە رێژەی 0.2% و بۆ 1795 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی. 

 

رۆژی چوارشەممە بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی سستیی ئابووریی ئەمریکاوە نرخی زێڕ 1٪ بەرزبووەوە.

 

چاوی بازرگانانی لەم هەفتەیەدا گرنگی بە داتای هەڵاوسانی بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا دەدرێت بۆ مانگی نۆڤەمبەر کە بڕیارە رۆژی هەینی ئەنجام بدرێت، بۆ پێوانەکردنی رێڕەوی فشارەکانی نرخ لە وڵاتەکەدا.

 

بازاڕەکان چاوەڕوانی ئاماری هەڵاوسانی بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بڵاوبکرێتەوە.

 

پێوەرەکانی نرخی بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا بۆ مانگی رابردوو کە بڕیارە رۆژی هەینی بڵاوبکرێتەوە، لە نزیکەوە چاودێری دەکرێت، چونکە ئاماژەیەکە لەسەر رێڕەوی هەڵاوسان لە وڵاتەکەدا.

 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو بانکی ناوەندیی ئەمریکا کۆتا کۆبوونەوەی خۆی بۆ ئەمساڵ ئەنجام بدات. لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی بە رێژەیەکی تاڕادەیەک کەمتر لە پێشوو نرخی سوودی بانکی زیادبکات، بەڵام هۆشداری داوە لەوەی کە رێژەی نرخەکە لە ساڵی داهاتوودا بۆ ئاستێکی بەرزتر لە چاوەڕوانییەکان بەرزدەبێتەوە





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad