ZNA - هەولێر
حکومەتی ئێران 10 ڕۆژی مۆڵەت بە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام داوە، نوێنەری فەرمیی خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستنیشان بکات.
ئاژانسی ئیسنا بڵاوی کردەوە، ناوەندی نیشتمانیی ئەنتەرنێت لە ئێران لە نامەیەکدا بۆ کۆمپانیای مێتا، تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامی بە پەرەپێدانی ئاژاوە لە ناوخۆی ئیران و بڵاو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست، پەرەپێدانی ڕق و قین، پەرەپێدانی نائارامیی کۆمەڵایەتی و پێشێل کردنی سەروەریی نیشتمانیی ئێران، پەرەپێدانی هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەتەوەیی و پەرەپێدانی جوداییخوازی و پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار کردووە و 10 ڕۆژی مۆڵەت بەم کۆمپانیایە داوە کە نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بە حکوومەتی ئێران بناسێنێ.
حکومەتی ئێران پاش دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، بەکارهێنانی ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ هاووڵاتیان زۆر سنووردار کردووەتەوە و دەستڕاگەیشتی هاووڵاتیان بە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیسنتاگرامیشی ڕاگرتووە.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |