ZNA - هەولێر
یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئیران کە بە دژایەتیی خوا تۆمەتبار کرابوو لەسێدارە درا.
ئاژانسی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئیران بڵاوی کردەوە، موحسین شکاری، کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ برابووەوە، پاش ئەوەی داوای پێداچوونەوەی سزاکەی ڕەت کرایەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.
ئەم هاووڵاتییە کە بە تۆمەتی بەکارهێنانی چەقۆ بۆ ترساندنی خەڵک و تێکدانی ئاسایشی هاوولاتیان و هەروەها بریندار کردنی ئەندامێکی هێزی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران دەستبەسەر و لە لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە دژایەتیکردنی خوا لە رێگای تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی تۆمەتبار کرابوو.
موحسین شکاری یەکەم کەسێکە کە لە دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی هەشتا ڕۆژی ڕابردووی ئێراندا و بە هۆی بەشداری لە خۆپێشاندانەکاندا لە سێدارە دراوە.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |