ZNA - هەولێر
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، ژمارەی چەك و تەقەمەنی لە جبەخانەکانی وڵاتانی یەکێتیەکە و تواناکانی بۆ بەرگری کردن لە سنوورەکانی کەمی کردووە،
بۆرێل دەڵێت، دەبێت ٢٧ ئەندامی ئەم یەکێتییە به وەبەرهێنانی زیاتر کەم و کورتییەکان پر بکەنەوە.
دوای جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، یەكێتی ئەوروپا بە ملیاران دۆلار یارمەتی پێشکەش بە کیێڤ کردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرەنگاری سوپای رووسیا ببێتەوە، فەرەنساش پیشتر داوای کردبوو یەکێتیەکە تواناکانی بۆ بەرگری کردن لەخۆی زیاد بکات، واشنتنیش دەیان هەزار سەربازی ئەمریکای بۆ کیشوەرەکە ناردووە.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |