ZNA - هەولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردنی عێراق له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان نیشان دا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مشه‌و محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیران كه بۆ به‌شداریكردن له لووته‌كه‌ی عه‌ره‌بی – چینی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێگه‌یشت.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، گۆتێرێس جه‌ختی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوودانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌واوی ته‌حه‌دیاته‌كان هاوكار ده‌بێت و له زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كانی ژینگه‌یی و كه‌می ئاو و كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا پاڵپشتی له عێراق ده‌كات.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |