ZNA - هەولێر ئەمشەو یارییەکانی قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى جیهانى 2022ـی قەتەر دەستپێدەکات و دوو یاری بەڕێوەدەچن.
لە یەکەم یاریدا و لە کاتژمێر شەشى شەو لە یاریگاى مەدینە تەعلیمییە، هەڵبژاردەى بەڕازیل ڕووبەڕووی کرواتیا دەبێتەوە.
بەڕازیل، کە خاوەنى پێنج نازناوى جامەکەیە، لە قۆناغى 16دا لە هەڵبژاردەى کۆریاى باشورى بردەوە و کرواتیاش بە لێدانى یەکلاکەرەوە سەرکەوتنى بەسەر هەڵبژاردەى ژاپۆندا تۆمارکرد.
لە یاریەکەی تردا ئەمشەو کاتژمێر 10دا هەردوو هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و هۆڵەندا بەیەکدەگەن.
ئەمشەو چاوەکان لەسەر مێسی و ئەرجەنتینە، هەڵبژاردەی تانگۆ 36 ساڵە نازناوەکەى بەدەستنەهێناوە، بۆیە هەموو هەوڵێکی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو،
هۆڵەنداش لە قۆناغی ڕابردوو سەرکەوتنى بەسەر هەڵبژاردەى ئەمریکا بەدەستهێنا و هەوڵ دەدات ئەمشەو پێچەوانەوە پێشبینیەکان ئەرجەنتین دووربخاتەوە.
براوەى ئەم دوو یارییە لە قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتییەکەدا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە، کە وا بڕیارە 13ى ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |