ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئەرجەنتین ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە لێدانی یەکلاکەرەوە توانی 4 گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یاریەکە بە بباتەوە.
گێمی یەکەم هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی گۆڵێک لەڕێگەی یاریزان مۆلینا لە خولەکی 35 بە ئاسیستێکی مێسی تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمدا یاریەکە بەهێزتر دەرکەوت و ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئەرجەنتین هەژمارکرد لیۆنێل مێسی لە خولەکی 73 بە سەرکەوتوویی تۆمارکرد هەڵبژاردەکەی کردە خاوەن دوو گۆڵ،
لە خولەکی 83 یاریزان ڤیگۆرست بە لێدانێکی سەر هۆڵەندای کردە خاوەن گۆلێک،
ناوبژیوانی یاریەکە 10 خولەکی زیادکراوی بەرزکردەوە و جارێکی تر یاریزان ڤیگۆرست تۆڕی گۆڵی تانگۆی هەژاندەوە و کاتی ئاسایی بە یەکسانی کۆتاییهات و یاریەکە چووە دوو گێمی زیادکراو.
گێمی زیادکراو بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە،
لە لێدانی یەکلاکەرەوە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە هۆلەندا بباتەوە.
لە یاری داهاتوو لە 13ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کرواتیا دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |