ZNA - هەولێر ئەمڕۆ شەممە دوو یاری تر لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر بەڕێوەدەچن.
لە کاتژمێر 6ی شەودا و لە یەکەم یاریدا هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و پرتوگال بەیەک دەگەن،
هەڵبژاردەی پورتوگال لە قۆناغی ڕابردوو توانی بەئەنجامی گەورە لە سویسرا بباتەوە و خۆی بگەیێنتە ئەم قۆناغە،
هەرچی مەغریبە بە پێچەوانەوەی پێشبینیەکان ئیسپانیای لە مۆندیال دوورخستەوە.
بۆیە هەردوو هەڵبژاردە بە گەرم و گوڕی زۆرەوە دێنە ناو یاریگا و بەرامبەر یەکتر دەجەنگن.
لە یاریەکەی تردا کە لە کاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە،
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاری ڕابردوو بە ئاسانی لە سەنیگالی بردەوە و گەیشتە ئەم قۆناغە، بەڵام ئەمشەو ئەرکی زەحمەت دەبێت بەرامبەر کەلەشێرەکانی پاریس.
هەرچی فەڕەنسای بەربژێری جامەکەیە، بە سەرکردایەتی ئیمباپێ دێتە یاریگاو دەیەوێت لەسەر حیسابی ئینگلتەرا خۆی بگەیێنتە یاری پێش کۆتایی.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |