ZNA - هەولێر لە یاریەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و پرتوگال ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی توانی یاریەکە بە بباتەوە.
لە گێمی یەکەمدا دوای چەندین هەوڵ، یاریزان یوسف نەسیری لە خولەکی 42 هەڵبژاردەی مەغریبی بە گۆڵێک پێشخست،
دوای ئەوە پورتوگال هەوڵەکانیان چڕ کردەوە و بڕۆنو فێرناندێش لە خولەکی 45 تۆپێکی لە ستوونی گۆڵی بۆنودا و ئەو گێمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا پورتوگال هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی مەغریب، بەڵام یاریەکە هەر بەو ئەنجامە مایەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی مەغریب توانی یاریەکە بە تاکە گۆڵێک بباتەوە و لە یاری پێش کۆتایی ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان ئینگلتەرا و فەڕەنسا دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |