ZNA - هەولێر لە دوا یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و فەڕەنسا بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئینگلتەرا بباتەوە.
لە گێمی یەکەمدا یاریزان چوامینی لە خولەکی 17 فەڕەنسای بە گۆڵێک پێشخست و یاریەکە دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا یاریەکە بەهێزتر دەرکەوت و ناوبژیوان لە خولەکی 54 لێدانێکی سزای بۆ ئینگلتەرا هەژمارکرد و هاری کەین بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە خولەکی 70 ماگوایەر تۆپێکی لە ستۆنی گۆڵی لۆرێس داو یاریەکە گەرم و گوڕتر بوو، لە خولەکی 78 جیرۆ هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی کردە خاوەن دوو گۆڵ.
لە خولەکی 82 ناوبژیوان لێدانێکی تری سزای بۆ ئینگلتەرا هەژمارکرد،بەڵام ئەمجارە کەین سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵ و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە فەڕەنسا لە ڕۆژی 14 مانگ و لە یاری پێش کۆتایی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە |