ZNA – هەولێر
كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی دارایی بۆ حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له عێراق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له سوریا، پاڵپشتی دارایی ناوخۆیەكەی عێراق له 358 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 322 ملیۆن دۆلار کەمدەکاتەوە".
رۆژی شەممە، 10-12-2022، رۆژنامه‌ی میدڵ ئیست مۆنیته‌ر بڵاویکردەوە، كۆنگرێسی ئه‌مریكا بودجه‌ی پاڵپشتی بۆ حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوخۆی عێراق له 358 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 322 ملیۆن دۆلار كه‌مكرده‌وه.
رۆژنامەكە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕیاریدا ئه‌و پاڵپشتییه داراییه‌ی كه پێشكه‌ش به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش به نزیكه‌ی 18 ملیۆن دۆلار كه‌مبكاته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میدڵ ئیست مۆنیته‌ر، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا هاوكاته له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی دارایی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له عێراق و سوریا، به‌تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا واژووكراوه له به‌رژه‌وه‌ندی پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی دارایی زیاتر بۆ ئۆكرانیا.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |