ZNA - هەولێر
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پێشبینی ده‌كات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌نگ له‌سه ره‌شنووسی پرۆژه‌بودجه‌ی ساڵی داهاتوو بدات.
موعین كازمی رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆژه‌بودجه‌ی ساڵی داهاتوو به‌هۆی وه‌ڵام و داواكاری وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان بۆ 222 ترلیۆن دینار به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات وه‌زاره‌تی دارایی جارێكی‌تر پێداچوونه‌وه به ره‌شنووسه‌كه‌دا بكاته‌وه و بینێرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
كازمی ده‌ڵێت، رێوشوێنه‌كان و پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌كه‌دا ماوه‌ی 15 رۆژی پێویسته و پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كۆتایی مانگی داهاتوو ره‌شنووسی كۆتایی پرۆژه‌كه په‌سه‌ند بكات.
ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە |