هەولێر - ZNA عومرو دیاب، گۆرانیبێژی میسری، کۆنسێرتێک بۆ هەودارانی لە کوەیت سازدەکات.
کۆنسێرتەکە لە 16 ئەم مانگە سازدەکرێت و ئەو هونەرمەندە عەرەبە گوڵبژێرێک لە بەرهەمە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆنسێرتەکە دەکات.
بەم دواییە ئەو هونەرمەندە کۆنسێرتێکی بەبۆنەی 50 ساڵەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی میسر و ئیمارات سازکرد.
دوایین بەرهەمی ئەو گۆرانیبێژە، گۆرانییەک بوو بەناوی 'من 6 لـ 9' و یەکێک لە تراکەکانی نیوترین ئەلبوومیەتی.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |