ZNA – هەولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ مانگی دووه‌م لەسەریەك ده‌ستیان بە كشانه‌وه‌ی سوپا له‌ناوجه‌رگه‌ی شاره‌كانی واست ودیوانیه و موسه‌ننا كردووه و دۆسیەی ئه‌منی شاره‌كان راده‌ستی پۆلیسی ناوخۆ ده‌كه‌نه‌وه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگەیان: لایه‌نه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی كار بۆ راده‌ستكردنی دۆسیەی ئه‌منی به هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌سپێردرێت و سوپای عێراق له‌شاره‌كاندا به‌پێی پلانه‌كانیان ده‌ست به‌كشانه‌وه ده‌كه‌ن.
خه‌فاجی گوتیشی: سوپای عێراق له سنووری پارێزگاكاندا ده‌مێننه‌وه و سه‌ربازگه داده‌نێن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو ئه‌گه‌ربێت و رووبدات.
ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە |