هەولێر - ZNA ەڵاتەکانی نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دابەشکران و فیلمی 'جیران' خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا.
خەڵاتەکان لە رێوڕەسمێکدا رۆژی پێنجشەممە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی دهۆک بەڕێوەچوو و خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و خەڵاتی پارێزگای دهۆک، بە حوسێن حەسەن بەخشرا کە دەرهێنەر و ئەکتەری فیلمی سینەمایی "بووکی باران"ـە.
هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە بەنگین عەلی و حوسێن حەسەن لە فیلمی "بووکی باران" بەخشرا و خەڵاتی باشترین سیناریۆ بە فیلمی "جیران" لە نووسین و دەرهێنانی مانۆ خەلیل بەخشرا.
هەروەها خەڵات لە چەند بەشێکی دیکە دابەشکران، لەوانە خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی کوردی و بیانی، خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی کوردی و بیانی و خەڵاتی باشترین فیلمی بڵندی بیانی.
نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، لە 1 ئەم مانگ دەستی پێکرد و تاوەکو 8 هەمان مانگ بەردەوام بوو و فیلمی "بووکی باران" وەک فیلمی دەستپێک نمایشکرا و 98 فیلم لە بەشە جیا یکانیدا بەشداربوون.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |