هەولێر - ZNA داهاتی فیلمی سینەمایی "Bones and All" لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 23 تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی 10 ملیۆن و 693 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور شەش ملیۆن و 693 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
لۆکا گوادانیینۆ، دەرهێنەری فیلمەکە، ئەمساڵ خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لە رێگەی فیلمی "Bones and All" بەدەستهێنا و تالەر راسل خەڵاتی باشترین ئەکتەری تازە پێگەیشتووی لە هەمان فێستیڤاڵ بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |