هەولێر - ZNA هونەرمەندی لوبنانی ئێلیسا کۆنسێرتێک بۆ هەودارانی لە شانۆی رۆمانی لە قەتەر سازدەکات.
کۆنسێرتەکە لە 12 ئەم مانگە سازدەکرێت و ئێلیسا گوڵبژێرێک لە بەرهەمە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش دەکات.
دوایین کۆنسێرتی ئەو گۆرانیبێژە لە 24 تشرینی دووەمی 2022 لە کوەیت بەڕێوەچوو و چەند بەرهەمێکی خۆی پێشکەشکرد.
ئەو هونەرمەندە لوبنانییە دوایین بەرهەمی بەناوی 'انا وبس' بڵاوکردەوە کە لە تێکستی ئەحمەد مازی و لە ئاوازی زیاد بورجییە.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |