هەولێر - ZNA داهاتی فیلمە ترسناکە نوێیەکەی Nope گەیشتووەتە 171 ملیۆن و 235 هەزار دۆلار، لە دوای نمایشکردنی لە ٢٢ی تەمموز لە سینەما جیاوازەکانی جیهان، بەرهەمەکە لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرزەوە بەرهەمهێنراوە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 123 ملیۆن و 277 هەزا دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 47 ملیۆن و 958 هەزا دۆلارە.
لە نمایشی کردنەوەی فیلمەکەدا لە سینەماکانی جیهاندا 44 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.
دانیال کلویا، کیکی پاڵمەر، براندۆن پێریا و ستیڤن یون رۆڵی سەرەکی لم بەرهەمەدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |