ZNA- هەولێر
رێککەوتنی سعوودیە و کوێت بۆ پەرەپێدانی کێڵگەیەکی هاوبەشی نەوت، ئێران توڕە دەکات.
کوێت و سعوودیە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی ئەلدورە کە دەکەوێتە ناوچەی دەریایی نێوان هەردوو وڵات كە كاردانەوەی ئێرانی بەدوای خۆیدا ھێنا.
ئێران بانگەشەی ئەوە دەكات، بەشێکی کێڵگەکە لە ناوچە جێناکۆکەکانییەتی لەگەڵ کوێت و سعودیە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی کوێت دەڵێت، ئێران لایەن نییە لەو مەیدانەدا، داوای لێکردن دانوستان لەسەر دیاریکردنی سنووری رۆژهەڵاتی ناوچە ژێرئاوکەوتوو دابەشکراوەکە بکەن.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |